٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:١١
سزای زیاتر لە 22 ساڵ زیندان بە سەر لەیلا گۆڤەن دا سەپا

دادگای تورکیا سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  لە دانیشتنی دادگا سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو بۆ سکاڵای دژ بە لەیلا گۆڤەن خوێنرایەوەو لە سکاڵاکەدا بە "١٨ تاوان تاوانبار" کراوە، بەڵام گۆڤەن بەشداری دانیشتنەکەى دادگا نەبوو و پارێزەرەکانی سەردار چەلەبی و جەمیلە تورهالی بالساک بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوون.

داواکاری گشتی لە دانیشتنەکەدا تۆمەتەکانی "دامەزراندن و بەڕێوەبردنی رێکخستن"، "ئەندامبوون لە رێکخستن"، "هاندانی گەل بۆ کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان لە دژی یاسا" و "بەشداریکردن لە رێپێوانی دژ بە یاسا" خستە پاڵ گۆڤەن.

دادگاکە داوای کرد سزای زیندانی کردنی بەسەردا بسەپێنرێت، دەستەى دادگاکەش بڕیاری دەستگیرکردن و سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگی زیندانیی بەسەر لەیلا گۆڤەن دا سەپاند.

لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ پەرلەمانی توركیا مافی پارێزبەندی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (كەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ و ژمارەیەک پەرلەمانتارى هاوڕێی سەندەوە.

342/